Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 10:43

لە سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

بەهۆی زۆربوونی سەگی بێلانە لە شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی و نزیکبوونەوەی کردنەوەی خوێندنگەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی چڕی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە ڕادەگەیەنێت و هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و ئەو هەڵمەتەش لە سبەینێ شەممە 19ـی ئەیلوول دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ هەینی شارەوانیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد هاوکاریان بن لە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان. لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوە کرد، تیمە شارەزاکانی شارەوانی کارەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا زۆرترین سەگ کۆبکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڕی سێ هەزار دینار وەک پاداشت دەدات بەو کەسانەی سەگی بێلانە دەبەنە شەڵتەرەکە و هەرکەسێک سەگ کۆبکاتەوە و تیمەکانی شارەوانی بچن بۆ بردن و ڕادەستکردنی بە شەڵتەرەکە، بڕی دوو هەزار دیناری وەک پاداشت پێشکەش دەکرێت.

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد مەرج هەیە بۆ گرتنی سەگەکان.

- هەر سەگێک کە بەچکەی هەبێت، نابێت بەبێ بەچکەکەی کۆبکرێتەوە.

- تەنها ئەو سەگانە دەگرێتەوە کە لە سنووری شارەوانیی سلێمانیدان.

 

شارەوانیی سلێمانی داوا لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاژەڵان و ئاژەڵدۆستان دەکات  پشتیوان و هاوکار بن لەم کەمپینەدا، کە بە قازانجی تەندروستیی گشتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.