Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 15:01

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر: ماتۆڕسواری بە بێ کڵاو و پاراستنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی قەدەغەیە

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕێوشوێنی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی ماتۆڕ دەگرێتە بەر و ئامانجیشیان کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە.

ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "بە گوێرەی بە دواداچوونەکان، بەشی زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ یان بە هۆی ماتۆڕسوارەوەیە یان ماتۆڕ و ماتۆرسوار یەکێکن لە لایەنەکانی هەر ڕوداوێکی هاتووچۆ کە بەردەوام یان مردن یان برینداربوونی سەختی لێ دەکەوێتەوە."

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە: "بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، لێژنەیەکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی هەولێر، بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕیان لە ناو سەنتەری شاری هەولێر ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە دروستکردنی ماتۆڕ بە پارچە و مامەڵەکردن بە ماتۆڕی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو بەدوور بگرن.

لەم پەیوەندییەدا هەر ئەمڕۆ، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە ڕێوشوێنەکانی یاسایی بەرامبەر بە ماتۆڕی بێ سەرەتا، لە بازاڕی شێخەڵڵا و بازاڕی هەینیی هەولێر ئامادە بوون.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی قوربانیی ڕووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بە بێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕ لەسەر شەقامەکان ببینرێت، ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت.

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داوای لە دایکان و باوکان کردووە ڕێگری لە هەرزەکارانیان بکەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانیی مانۆڕەکانی ماتۆڕسواری و هەروەها توشی سزای دارایی نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.