Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 23:04

30 هەزار پزیشکی ئێرانی کاری پزیشکی ناکەن

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی نوورنیوزی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئیران بە پشتبەستن بە ئامارەکانی سەندیکای پزیشکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند 29٪ی پزیشکانی گشتی لە ئێران پیشەیەکی جیا لە پزیشکییان هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە 104 هەزار پزیشکی گشتی ناویان لە سەندیکای پزیشکان تۆمار کراوە کە لەم ژمارەیە لانیکەم 30 هەزار کەسیان لە بوارێکی دیکەدا کار دەکەن.

نوورنیوز رایگەیاندووە لە کاتێکدا کە تێچووی پەروەردە و بارهێنانی هەر پزیشکێکی گشتی دەیان هەزار دۆلارە، 30 هەزار پزیشکی گشتی، بە هۆکاری ئابووری روویان لە پیشەیەکی دیکە کردووە و بە گشتی وازیان لە پیشەی پزیشکی هێناوە.

ئەمەش وای کردووە لە ساڵانی رابردوودا پزیشکانی ئێرانی بە بەربڵاوی بەرەو وڵاتانی عەرەبی، ئەوروپی و ئەمریکای باکوور کۆچ بکەن. بە شێوەیەک کە لە دوو ساڵی رابردوودا ساڵانە 10 هەزار پزیشک و 2 هەزار پەرستار ئەم وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئەم ماڵپەڕە ناوەندگەرێتی، نادادپەروەریی جوگرافی و دابەشکردنی نادادپەروەرانەی پزیشکانی پسپۆڕ کێشە سەرەکییەکانی سیستەمی تەندروستیی ئێرانن بە شێوەیەک کە 42٪ی پزیشکانی پسپۆڕی هەموو ئێران تەنیا لە پێنج گەورەشاری ئەم وڵاتە دەژین و لە هێندێک لە بەشە پسپۆڕییەکاندا 60٪ی پزیشکانی پسپۆڕ نشتەجێی تارانن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.