Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 16:48

کۆمەڵێک چەکدار لە سنووری شارەدێی شوان هاووڵاتییەکیان رفاند و کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە سنوری شارەدێی شوان دوو هاووڵاتیی کورد تووشی چەند چەکدارێک بوون و لە ئەنجامدا یەکیان تەقەی لێ کراو و بە سەختی بریندار بووە و ئەوەی دیکەش لە لایەن چەکدارەکانەوە ڕفێنراوە.

هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی پاڵا نەجمەدین و سامان (ناو باوکی ئاشکرا نەبووە) کە لە سنووری شارەدێی شوان و لە نێوان هەردوو گوندی کارێز و بیراڵک لە کێڵگەیەک بوون دوای ئەوەی بە مەبەستن هێنان موەلیدە روویان لە گوندی بیبانی کردووە لە نێوان هەردوو گوندی زەردەک و بیبانی لە سنووری شارەدێی شوان تووشی کۆمەڵێک چەکدار بوون.

هەڵۆ جەباری زانیویەتی چەکدارەکان دوای ئەوەی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە تەقەیان لە پاڵا نەجمەدین کردووە و پاش ئەوەی وایان زانیوە مردووە بەجێیان هێشتا و سامانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ئێستا مۆبایلەکەی داخراوە.

بریندارەکە لە لایەن خەڵکی گوندەکانی ئەم ناوچەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی و و سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، هێزە ئەمنییەکان پێیان وایە ئەو چەکدارانە سەر بە داعش بوون بەڵام جلی سەربازییان لەبەر کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.