Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 02:27

عێراق رەتی دەكاتەوە هیچ هێزێكی سەربازی چووبێتە ناو خاكی سووریاوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رەتی كردەوە لەسەر سنوور هیچ پێشێلكارییەك روویدابێت و هێزێكی سەربازی وڵاتەكەی چووبێتە ناو خاكی سووریاوە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە: لە بەشێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ڤیدیۆی چوونی هێزێكی سەربازیی عێراق بڵاوكراوەتەوە كە چوونەتە ناو خاكی سووریاوە و دواتریش گەڕاونەتەوە ناو سنووری عێراق.

هەروەها هاتووە: ئەم ڤیدیۆ و دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، بەپێچەوانەوە هیچ پێشێلكارییەك لەلایەن سوپای عێراقەوە لەسەر سنووری سووریا رووی نەداوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند: سنوورەكانی نێوان عێراق و سووریا لەلایەن هێزەكانی پاراستنی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام پارێزراوە. جەختیشی كردەوە كە هەر جوولەیەكی هێزەكان ئەنجامبدرێت بەگوێرەی رێنماییەكان و تەنیا لە ناوخۆی خاكی عێراقەوە دەكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.