بڕیارە بهیانی هەینی 19ی ئهیلول، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ بدات بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا، بەهۆی درێژهدان به بەرنامە ئەتۆمییەکهی، ئەمەش دوای ئەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا میکانیزمی "سناپباک" یان چالاککرد کە لە رێککەوتننامەی ساڵی 2025دا دیاریکرابوو.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پریس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووهتهوه: لە کۆتایی مانگی ئابدا، ههر سێ وڵاتی واژۆکەری رێککەوتنەکە "فهرهنسا ، ئهڵمانیا ، بهریتانیا" میکانیزمێکیان چالاک کرد کە بە "سناپباک" ناسراوە، کە رێگە بە سەپاندنەوەی سزاکان دەدات بەسەر ئێراندا بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرجەکانی رێککەوتنەکە.
جێی باسه، ئەمهریکا لە ساڵی 2018 دا تاکلایەنە لهو رێككهوتنه کشایەوە و سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.
لای خۆیهوه، ئەنجوومەنی ئاسایش رایگهیاندووه: ماوەی 30 رۆژ بۆ دووبارە سەپاندنی سزاکان بهسهر ئیراندا دیاری کراوە کە کۆتایی هەفتەی داهاتوو کۆتایی دێت.
ئەنجوومەنی ئاسایش پشتڕاستی کردەوە کە دانیشتنی بهیانی ههینی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سزاکان بهسهر ئیران لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەست پێدەکات.
بهگوێرهی زانیارییهكان: بەپێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش کە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ رێککەوتنی ئێران و زلهێزەکان دامەزراند، دەنگدان لەسەر رەشنووسی بڕیارنامەیەک ئەنجام دەدرێت کە دۆخی ئێستای سزاکانی ئەنجومەنەکە دەپارێزێت، واتە هەڵدەگیرێن. بۆ ئەوەی ئەو پێشنیازە پەسەند بکرێت، دەبێت پاڵپشتی نۆ ئهندام لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش وەربگرێت.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەم ژمارەیە لەبەردەستدا نییە، ئەمەش بە مانای سەپاندنەوەی سزاکان دەبێت.
بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە مێژە پرسێکی ئاڵۆزه لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی، دیارترینیان ئەمهریکا و ئیسرائیل کە دوژمنی سەرسەختی ئێرانن.
وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان لە ئێران هەیە کە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمبی بدات، بەڵام تاران ئەمە رەتدەکاتەوە و بەرگری لە مافی خۆی دەکات بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی مەدەنی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.