Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:53

رێککەوتننامەی ئەمنیی و سەربازی نێوان ئیسرائیل و سووریا ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

دانوستانەکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەرەوپێش دەچێت و بڕیار وایه‌ تا کۆتایی ئەمساڵ چەند رێککەوتنێکی ئەمنیی و سەربازی به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، وەزیری دەرەوەی سووریاش ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بە "مێژوویی" وەسف دەکات.

 

دوای ئەوەی لە 8ی کانونی یەکەمی 2024 هاوپەیمانییەکی کوتلە چەکدارەکان رژێمی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند، هەردوو وڵات کە هێشتا لە شەڕدان، دەستیان بە دانوستان کرد.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئه‌یلول، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "پێشکەوتن لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و بڕیار وایه‌ پێش کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنی یەک لە دوای یەک لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی بکرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانە بە پلەی یەکەم رێککەوتنی ئەمنی و سەربازیی ده‌بن."  

هاوكات، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا هەفتەی رابردوو راگەیاند، سووریا لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئیسرائیل لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە له‌ دوای لادانی به‌شار ئەسەد داگیری کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، هەردوولا دەیانەوێت بگەنە رێککەوتنێک کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوخۆی سووریا رابگیرێت و دواتر بگەنە رێککەوتنێک کە سوودی بۆ گەلی سووریا هەبێت.

جێی باسه‌ ، دوای رووخانی ئەسەد، هێزەکانی ئیسرائیل پێشڕەوییان کرد بۆ ناوچەی پارێزەر لە بەرزاییەکانی جۆلان  و داگیریان كرد، کە بەپێی رێککەوتنی جیابوونەوە لە ساڵی 1974 دروستكرا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.