ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ئه‌یلوول، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه و گۆڕانكارییه خێراكانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و پرسی مووچه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند به‌رچاور روونییه‌ك بۆ رای گشتیی مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو به‌م شێوه‌یه.
لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
*کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبوون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری ئەو بابەتە بوون کە بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمیکردووە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات.
پێویستە لەگەڵ رادەستکردنی نەوت مووچەی مانگی 7 و مانگەکانی دواتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
پێشه‌وا هه‌وارمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: لە ئەسڵی بابەت،هیچ کام لەم ڕێوشوێنانە پێویست نەبوون، هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان و تەنها یاساکانی بودجە و یاسای کارگێڕی دارایی و دەستوور ببنە ناوبژیوان ئەوا یەک هۆکاریش نامێنێت بۆ خەرجنه‌کردنی مووچە لەپاڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی،
جگه له‌وه حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکارییەکان و ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردون و نەناردنی مووچە بێ موبەڕیرە!
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبوونەوە چووەو ڕۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت لە خزمەت دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەموو هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت.
*لەبابەتی داهاتی ناوخۆش یاسا چی بۆ ئێمە دیاری کردووە پێوەی پابەندین بێ زیاد و کەم
پێشەوا هەورامانی
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.