سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی فەرەنسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ئه‌یلول، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئه‌ڵمانیا و بەریتانیا، گوتووێژی تەلەفۆنیان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان ئەنجام داوه و تاوتوێی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانیان كردووه، لە کاتێکدا ئەو وادەیەی زلهێزەکانی ئەوروپا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی‌دا دیاری‌یان کردووە خه‌ریكه نزیک دەبێتەوە له كۆتایی هاتن.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژە بەوە داوه ، هه‌وڵه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌و پیناوهیه كه به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ پرسه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه به‌ر له‌وه‌ی كه ناچار بن له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسه‌كه به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
لە 30ی ئابدا زلهێزەکانی ئەوروپا یەک مانگ مۆڵەتیان بە ئێران دا بۆ دانوستان لەسه‌ر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئەمەش بۆ دوورکەوتنەوە لە سەپاندنەوەی سزاکان کە 10 ساڵ لەمەوبەر سه‌پێنرا بوون .
پاشان هەرسێ وڵات، شانشینی یەکگرتوو، فەرەنسا و ئەڵمانیا، میکانیزمێکیان بە ناوی "سناپباک" (میکانیزمی تریگەر) خسته‌ڕوو، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی‌دا بسەپێننەوە بە پێی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لە مانگی تەمموزی 2015 دا کۆتایی هات و دواتر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.