Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 16:15

لە ئاکرێ سەنتەرێکی تایبەت بە شوشتنی گورچیلە کرایەوە 

کوردستان TV
100%

.لە ئاکرێ سەنتەرێکی تایبەت شوشتنی گورچیلە کە 25 قەرەوێڵەی هەیە، بە گوژمەی ملیۆنێک و پێنجسەد هەزار دۆلار کرایەوە


ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی ئەیلول، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، ڕایگەیاند: بە چاودێریی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و بە ئامادەبوونی دلاوەر بوزو قایمقامی ئاکرێ، د. ئەفراسیاب مووسا، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، د. سروار موسلیح، بەرێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ، فەیرۆز ئاکرەیی، کارگێری لقی نۆی پارتی، سەنتەریک لە ئاکرێ تایبەت بە شوشتنی گورچیلە کرایەوە.

 
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە؛ سەنتەری ئاکرێی تایبەت بە شوشتنی گورچیلە، 25 قەرەوێڵەی هەیە و بە گوژمەی ملیۆنێک و پێنجسەد هەزار دۆلار لە لایەن کابینەی نۆیەمەوە، بۆ خزمەت کردنی قەزای ئاکرێ و دەوروبەری دروست کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.