Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:14

دوو ساڵ دوای کوژرانی ژنێک لە سەرچناری سلێمانی تۆمەتبارێک لە میسان دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

رۆژی چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب، لەماڵێکدا کوژرا و کاتی ڕوودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیر کرا و دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لەبەدواداچونەکانیان بەردەوام بوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو دەستگیرکردنی".

بە پێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی: "سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن، بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان، لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت".

تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەزنامە عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.