له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت. پڕۆژەکە به ڕێژه‌ی 90%ی كاره‌كانی ته‌واوكراون و به‌مزووانه‌ش سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژی چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكەی حاجی ئۆمەران، پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و وا بڕیاریشه له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی شارەوان و گەشتوگوزار، پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین كراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتیی ده‌كەن.
پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له شه‌قامی دووساید و دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ.
ماوەی جێبەجێکردنی 365 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاری كراوه و ئێستاش به ڕێژەی90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.