ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئەیلوول، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش سێ بڕگە لە خۆ دەگرێت.
لە برگەی یەکەمدا گفتۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نانەوتییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەکرێت.
بڕگەی دووهەم تایبەتە بە تاوتوێکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.
لە بڕگەی سێهەمیشدا ئەنجومەنی وەزیران پرسی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025-2026 دەخاتە بەر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.