Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 17:52

قەڵای دوین نۆژەن دەكرێتەوە و دەكرێتە ناوچەیەكی جوانی گەشتیاری

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوچەی شوێنەواری و قەڵای دوین لە نزیك شاری هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە و دەكرێتە شوێنێكی گەشتیاریی جوان و سەنجڕاكێش.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوچەی شوێنەواریی دوین نۆژەن دەکرێتەوە کە 40 كیلۆمەتر لە باكوری شاری هه‌ولێر دوورە و دەكەوێتە سەر ده‌ربه‌ندی كۆڕێ و مێژووی قه‌ڵاکەی دەچێتەوە سەدەی 16ی زایینی.

جگە لە نۆژەنكردنەوەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، هەروەها ئێستا كاركردن لە پڕۆژەی بەنداوی دوین بەردەوامە كە گوژمەی 88 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.

بەنداوی دوین بە شێوازی کۆنکریتی دروست دەکرێت كە 320 مەتر درێژە و 75 مەتر بەرزە، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بەنداوی دوین جگە لە پەرەپێدانی سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و كشتوكاڵ، دیمەنێكی جوان بە ناوچەی گەشتیاریی دوین دەبەخشێت و جوولەی گەشتیاریی لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.