دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و خوێندارییەوە، تەقە لە كەسێك كرا و كوژرا.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیك بازگەی بانی مەقان لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵی سهر به پارێزگای سلێمانی روویداوە و لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە.
ئەو كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە و تەقەی لێكراوە ناوی دارا محەمەد سلێمانە، چەند ساڵێك پێش ئێستا لە شارەدێی قەرەهەنجیر كەسێك كوشتبوو، ئەمڕۆش هەر بەهۆی ئەم كێشە كۆمەڵایەتییەوە تەقەی لێ كراوە و كوژراوە.
هێزەکانی پۆلیسی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەكانیان دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.