Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 06:09

هەولێر.. بازاڕێكی نوێ بۆ پایسكل و ماتۆڕسكیلان دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بازاڕێكی نوێ بۆ پاسکیل و ماتۆڕسکیلان لەسەر شەقامی كۆنی كەركووك – هەولێر دروست دەكرێت، بازاڕەكەش تەواو هاوچەرخ دەبێت و سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ فەراهم دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمایی شار و نەهێڵانی جەنجاڵی هاتووچۆی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەنجوومەنی بازاڕی پاسکیل و ماتۆڕسکیلان سەبارەت بە دروستکردنی بازاڕێکی هاوچەرخ بۆیان، ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دروستکردنی بازاڕێکی هاوچەرخ بۆ پایسکیل و ماتۆڕسکیل بە گوژمەی (2 ملیار و 887 ملیۆن و 574 هەزار دینار) لەسەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی لە بەشى باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى هەولێر لە سەرشەقامى کۆنى ( کەرکووک – هەولێر ).

بازاڕی ئێستای پایسكل و ماتۆڕكسیلان دەکەوێتە ناو جەرگەى شارى هەولێر و سیمایەکی ناشیرین و قەرباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە، ئەوە سەرباری بچووکی دوکانەکانیان و تەسکی شەقامەکەیان کە وای کردووە زۆربەى دوکاندارەکان پایسکل و ماتۆڕەکان لەسەر شەقام نمایش بکەن بۆ فرۆشتن، جگە لەوەش چەندین کەسی تر کە لەو بازاڕە کە دوکانیان نییە هەر لە سەرپێ و لەسەر شەقام مامەڵەى کڕین و فرۆشتنی پاسکیل و ماتۆڕ دەکەن، ئەوش گرفتی زۆری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە.

دوای نمایشکردنی دیزاینی بازاڕە هاوچەرخەکە لەلایەن تیمی پلان و بەدواداچوونی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەنجوومەنی بازاڕەکە وێڕای سوپاس و پێزانینی پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆیان بەدروستکردنی بازاڕەکە نیشان دا و ئومێدیان خواست لە ماوەیەکی کەمدا بتوانرێت ئەو بازاڕە بونیات بندرێت تاکو بە ئاسوودەیی کار و کەسابەتی خۆیان تێدا بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.