Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:55

651 زەویی کارت لە هەولێر تاپۆ کران

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی کارەکانی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری، 561 پارچە زەویی کارت، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی قوشتەپە تاپۆ کران.

رۆژی سێشەممە 16ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " کارەکانی تاپۆکردنی 561 کارتی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەانیی قوشتەپە، لە لایەن یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەدی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواو کراون و وێنەی تۆماریان گەڕاوەتەوە و ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنەوەیان.

لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، "یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد" لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دامەزرێنرا و تا ئێستا نزیكەی 80 هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تاپۆ كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.