Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 07:03

رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی دا و کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی دا. بەهۆی رووداوەکەوە پیاوێک گیانی لەدەست دا، کە لەگەڵ هاوژین و کچەکەی لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئەیلوول، لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ، لە نزیک جەمبوور، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئومێد نزار، پەیامنێری کوردستان تیڤی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری ئۆپڵ بووە و خاوەنەکەی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە، لەگەڵ هاوژین و کچەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.

بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکە گیانی لەدەست  داوە. شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە سەلامەتن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.