وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، كە حکوومەتی سعوودییە زەمالەی خوێندنى بۆ هەردوو بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتى سعوودییە هەیە بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و مەرجەکان، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://share.google/uuDixYBWy3bBUirW3
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماستەر و دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی بۆ خوێندنی ماستەر لە (65%) کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
- سەبارەت بە تێستی توانستی زمانی ئینگلیزی، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی سعوودی پشتگیری دارایی بەشێوەی بەشی (جزئية) یا بەشێوەی گشتی (کاملة) دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
- هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (31/10/2025).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.