Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 19:52

بەم نزیكانە پارەی گەنمی جوتیاران دەگات و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگات و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە "بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی".

بڵاویشی كردەوە "بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.