بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت کە ئەو چەند کەسەی لە سعوودییە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بردنی مادەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن.
ئهمڕۆ دووشهممه 15ی ئهیلول، بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاندووه: بۆ رای گشتیی روون دەکهینهوه کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
ئهوهش هاتووه: هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە، بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی حهج و عومڕهی كوردستان دهشڵێت: ئەو کەسانەی لە شاری مەدینە دەستگیرکراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی روونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.
لە کۆتایی روونكردنهوهكهی حهج و عومڕهی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: بۆ رای گشتیی رادهگهیهنین کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندوتۆڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عێراقییەوە دەرچووبێت وەکو خۆی جێبەجێ كراوه.
بۆ بەرچاوڕوونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودییە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لەنێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.