Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 19:11

بەمزووانە كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكرای دەكات كە بەمزووانە كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت و لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ دووبارە دەست بە فرۆشتنی نەوت دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان چاوی بە لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوت لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشان دا.

لای خۆیەوە وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد و رایگەیاند كە بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکییەكانی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.