بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوێنەرایەتی "پەیامێکی ڕوون" دەکات کە واشنتۆن لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: نه‌تانیاهۆ لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە قودس گوتووێژێکی لەگەڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کرد و رایگەیاند، ئامادەبوونتان ئەمڕۆ لێرە پەیامێکی روونە کە ئەمه‌ریکا لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە.
هەروەها ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکای کرد له پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ئیسرائیل.
له درێژه‌ی گفتوگۆكه‌ی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نه‌تانیاهۆ زیاتر گوتی : ترامپ گەورەترین دۆستی ئیسرائیلە کە تا ئێستا لە کۆشکی سپی هەیبووە

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.