Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 19:52

مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کەلتووری پێکەوەژیان و ئازادیی ئایینی لە کوردستان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لە شاندێکی ئاشوورییەکانی نشتەجێی ئەمریکا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 15ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشتەجێی ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد.

لە دیدارەکەدا ، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.