Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:07

هاوکاری و پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند شاندێکی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە مێجەر مارک و مێجەر پیتەر، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردووە و لە بارەگای بەڕێوبەرایەتیی پلاندانان و ڕێکخستنی میلاکات، لە لایەن لیوا ڕوکن کارزان شەقڵاوەیی، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات و عەمید روکن حاتەم زرار، جێگری بەڕێوەبەر پێشوازییان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چووە، دوا هەنگاوەکانی چاکسازی لەبواری ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێ کرا. هەروەها باس لە ڕێکارەکانی پێکهێنانی فیرقەکانی پیادە و قۆناغەکانی دامەزراندنی فەرماندەیی دەڤەرەکان کرا.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە لەم کۆبوونەوەیەدا شاندی هاوپەیمانان جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.