Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 12:15

لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران زیاتر لە 70 قوتابخانە بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە چۆڵ کراون

کوردستان TV
100%

پارێزگاری ئیسفەهان ڕایگەیاند ڕۆچوون و داتەپینی زەوی لەم پارێزگایە گەیشتووەتە 15 تا 18 سانتی مەتر لە ساڵێکدا و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە نێوان 70 بۆ 80 قوتابخانە چۆڵ بکرێن و دابخرێن.

ڕۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوول، مەهدی جەمالی نەژاد بە تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕاگەیاند هۆکاری ڕۆچوون و داتەپینی زەوی لەم پارێزگایە، دەرکێشانی لەڕادەبەدەری ئاوی ژێر زەوی و بوونی هەزاران بیری قووڵی نایاسایی بۆ کشتوکاڵە. گوتیشی وشکبوونی رووباری زایەندەروود کە بە ناو شارەکەدا تێدەپەڕی، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم کارەساتەیە.

پارێزگاری ئیسفەهان ئاماژەی بەوەش کرد، 9 وێستگەی میترۆی ئیسفەهان، 274 بنکەی ئاگرکوژێنەوە، 328 مزگەوت، 37 کتێبخانە، سێ نەخۆشخانەی گەورە، هۆتێلێک و 258 قوتابخانە، کەوتوونەتە ئەو ناوچەیەیەی زۆرترین ڕۆچوون و داتەپینی زەویی لێ تۆمار کراوە. ئاشکراشی کرد بەشێک لەو قوتابخانانەی چۆڵ کراون بەم دواییانە ڕووخاون.

سەرۆکی ڕێکخراوی ڕووپێویی ئێران ڕایگەیاندووە "نەخشەی نهێنیی ڕۆچوونی زەوی لە ئێران" ئامادە کراوە و زۆرترین ڕۆچوون لە دەشتی بێهرەمانی کرمان ڕووی داوە کە 31 سانتی مەتر لە ساڵدا بووە و هەروەها لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تارانیش ڕۆچوونی 30 سانتیمەتر تۆمار کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی پێوەرە جیهانییەکان، ڕۆچوونی زیاتر لە 4 میلی مەتر، نائاسایییە و لێکەوتەی خراپی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.