Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 07:06

بەریتانیا ژمارەیەك منداڵی غەزە بە مەبەستی چارەسەری دەگوازێتەوە وڵاتەكەی

بەریتانیا
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا لە هەوڵی ئەوەدایە منداڵانی بریندار و نەخۆش لە غەزە بە مەبەستی چارەسەری بگوازێتەوە نەخۆشخانەکانی لەندەن.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: یەکەم گرووپی منداڵانی بریندار و نەخۆش لە کەرتی غەزەوە لە ڕێگەدان بۆ بەریتانیا، وەک بەشێک لە پلانێکی گشتگیر بۆ دابینکردنی چاودێری پزیشکی بۆ قوربانییان.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین منداڵان و ئەندامانی خێزانەکانیان لە هەفتەکانی داهاتوودا بگەنە بەریتانیا. هاوکات وەزارەتەکە ئاشکراشی کرد کە هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکاریی گەشتە ئاسمانییەکان بڵاو ناکاتەوە بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە.

حکوومەتی بەریتانیا ئاماژەی بە گرنگی ئەم پلانە کردووە، بەهۆی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان و مەترسییەکانی سەر کارمەندانی پزیشکی لە کەرتی غەزە.

ئیڤێت کۆپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕۆژی هەینی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (دەیلی میرۆر) پشتڕاستی کردبووەوە کە یەکەم گرووپی منداڵان غەزەیان بەجێهێشتووە و لە ڕێگەدان بۆ بەریتانیا.

کۆپەر هەروەها گوتبووی: ژمارەیەکی کەم لە منداڵانی بریندار پێشتر لە چوارچێوەی پڕۆژەی تایبەتی پڕۆژەی هیوای پاک (Project Pure Hope) گواستراونەتەوە بۆ بەریتانیا، هەرچەندە ژمارەی وردی ئەو منداڵانەیان ئاشکرا نەکردووە کە لە چوارچێوەی ئەم پلانە نوێیەدا دەگەن، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گرووپی یەکەم لەنێوان 30 بۆ 50 منداڵ دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.