Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 08:39

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی مەخموور و قەراج دەردەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە شارۆچكەكانی مەخموور و قەراج دەركردووە سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی.

رائید ئاكۆ عەزیز بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قەراج بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی ئاسانكاری هاووڵاتییان، لە سبەی دووشەممەوە تۆماری خێزانی و سیستەمی باركۆد بۆ مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك دەگەڕێنرێنەوە بۆ فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە مەخموور و قەراج.

راشیگەیاند: بەمەش لە سبەینێوە هاووڵاتییان سنووری مەخموور و شارەدێكان لە كاری تۆماری خیزانی و سیستەمی باركۆددا هیچ پەیوەندییەكیان بە هەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك نامێنێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قەراج ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان لە ماوەی یەك تا دوو رۆژ مامەڵەكانیان لە كارتی نیشتمانی بۆ تەواو دەكرێت و دەیاندرێتەوە، بە پێچەوانەی پێشووتر كە ماوەی زیاتر لە 8 رۆژی دەخایاند.

مەخموور / كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.