Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 22:56

بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل لە هەولێر گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گۆڕانكاری لە بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل دەكات و دەڵێت "گۆڕانكارییەكان لە سبەی دووشەممەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەدا بۆ هاووڵاتییان دەڵێت "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بڕیارمان دا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو (ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر)ی هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه:-

1-  هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، 32ی پاڕک، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت.

واتە ئۆتۆمبێلی سفڕ کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن، بەڵكو تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.

2-  بنکەی 32ی پاڕک لە کاتژمێر (3 تا 6)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.

واتە هاووڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە، ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی 32 پارک، تەنها ئەگەر ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر بێت.

3-  ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ی پاڕک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لە هەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15/9/2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.