Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 18:01

تەرمی هاووڵاتییەک دوو ڕۆژ دوای دیارنەمانی لە ناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەک دوو رۆژ دوای دیارنەمانی بە مردوویی دۆزرایەوە و پۆلیسی هەڵەبجە تەرمەکەیان بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی داد کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، شۆڕش والی پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند؛ لە گەڕەکی سەرای هەڵەبجە هاووڵاتییەک دوو رۆژ دیارنەمانی ، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بۆیان دەرکەوتووە  ئەم هاووڵاتییە ماوەی دوو رۆژە گیانی لە دەست داوە و تەرەمەکەیان بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی داد کردووە.

هاووڵاتییەکە ناوی عومەر تۆفیق قادرە و تەمەنی 53 ساڵە، فەرمانبەری بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە بووە و بە تەنیا ژیاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.