Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 19:17

لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکوومەتی سووریا پێکدادان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە نزیک پردی عەشارە لە کەناری ڕووباری فورات هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و پێکدادان لە نێوان دوو هێزەکەدا تا ئێستا بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هێزەکانمان کە لەسەر کەناری ڕووباری فورات لە نزیک پردی عەشارە لە شارۆچکەی درنج لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور جێگیر بوون، ڕووبەڕووی هێرشێکی ڕاستەوخۆ بوونەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە.

ئاشكراشی کردووە چەکدارەکانی حکوومەتی سووریا لە کاتی هێرشەکەدا سەرقاڵی پاراستنی پەڕینەوەی گروپێک قاچاخچی بەناو ڕووبارەکەدا بوون.

بە پێی بەیاننەمەکەی هەسەدە هێزەکانیان دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی مەیدانیی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە و پێشهاتەکان تا کاتی ئامادەکردنی بەیاننامەکە بەردەوامن.

هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختی لە پەرۆشییان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکانیان کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە حکومەتی دیمەشق بەرامبەر بەم ئامانجگرتنە و دابینکردنی پەردەپۆش لەلایەن هێزەکانییەوە بۆ کردەوەکانی قاچاخچێتی کە سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات، بەرپرسیارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.