Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 00:32

هاووڵاتییەک لە قەزای خورماڵ کوژرا و کەسێک دەستبەسەر کرا

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ کە ئاسەواری فیشەکی پێوە بوو لە قەزای خورماڵ دۆزرایەوە و کەسێکیش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستبەسەر کرا.

رۆژی یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، ئاکام قوتبەددین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی "وەهبی تاهیر میکە" کە تەمەنی 43 ساڵ و دانیشتووی قەزای خورماڵ بووە گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد ئاسەواری فیشەک بە جەستەی کوژراوەکەوە بووە و رووداوەکە لە نێو قەزای خورماڵ، لە شوێنی کاری ئەو کەسە کە دووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە رووی داوە.

بە گوتەی ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم رووداوەی دەست پێ کردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ رێک خراو ە.

بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان، بەڵگەکانی پەیوەست بە دۆسیەکەی کۆ کردووەتەوە و دەمانچەیەکیش لە شوێنەکە دەستی بەسەردا گیراوە. بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەش کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستبەسەر کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.