بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی خستەڕوو و دەڵێت رۆژانە نزیکەی 12 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاریی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و نزیکەی 12 هەزار پشکنینی جۆراو جۆریش ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاریی سلێمانی بڵاوکردەووە و بە گوێرەی داتاکان لەماوەی یەک مانگدا 361 نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دراوە کە دەکاتە نزیکەی 12 نەشتەرگەری بۆ هەر رۆژێک.
لە بڵاوکراوەکە دا جۆری نەشتەرگەرییەکان هاتووە و ئامارەکانی بەم شێوەیەن:
12 نەشتەرگەریی تایبەت
121 نەشتەرگەریی سەروو گەورە
52 نەشتەرگەریی گەورە
156 نەشتەرگەریی مامناوەند و 20 نەشتەرگەریی بچووک.
سەبارەت بە ئامارەکانی پشکنین و چارەسەرەکان بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی سلێمانی ئامارەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:
85 پشکنینی تیشک
165 پشکنینی سۆنەر
45 پشکنینی سیتی سکان
148 چارەسەری سروشتی
20 چارەسەری ددان
11 هەزار و 552 پشکنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.