Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 10:23

درۆنێکی رووسیا سنووری ئاسمانی رۆمانیای بەزاند

کوردستان TV
100%

رۆمانیا رایگەیاند درۆنێکی رووسیا سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەی بەزاندووە. لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، رۆمانیا دووهەم ئەندامی ناتۆیە کە باس لە بەزاندنی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی لە لایەن ڕووسیاوە دەکات.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، وەزیری بەرگریی ڕۆمانیا ڕایگەیاند لە کاتی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، درۆنێکی ئەم وڵاتە سنووری ئاسمانی ڕۆمانیای بەزاندووە و لە بەرانبەریشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕۆمانیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیون.

حەفتەی ڕابردووش پۆلۆنیا ڕایگەیاندبوو شەش درۆنی ڕووسیا سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەیان بەزاندووە و فڕۆکەکانی پۆلۆنیا و هاوپەیمانانیان لە ناتۆ توانیویانە بیانخەنە خوارەوە.

مارک رۆتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند بەزاندنی سنووری ئاسمانی پۆلۆنیا لە لایەن درۆنەکانی ڕووسیاوە، کردارێکی نابەرپرسیارانە و قبوڵنەکراوە.

دوێنێ ناتۆ لە بەرامبەر بەزاندنی سنووری ئاسمانیی پۆلۆنیا، پالنێکی بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەست پێ کرد. بە پێی ئەم پلانە کە ناو "پاسەوانی ڕۆژهەڵاتە". هەر یەک لە دانیمارک، فەڕەنسا، ئاڵمانیا و چەند وڵاتی دیکەی ئەندامی ناتۆ، بە ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆ پۆلۆنیا، لە پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناتۆدا بەشدار دەبن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.