Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 12:52

لە هەولێر دەستكراوە بە دروستكردنی پێنج پاڕكی گەورەی نوێ

کوردستان TV
100%

لە هەولێر دەست بە دروستكردنی پێنج پاڕكی گەورەی نوێ كراوە كە تێیدا زیاتر لە 40 هەزاری داری جیاوازی تێدا دەچینرێت.

پارێزگای هەولێر لەبارەی دروستكردنی پاڕكەكان رایگەیاندووە "لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی، دەستکراوە بە دروستکردنی 5 پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت".

ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەمساڵ هەر پێنج پاڕکە نوێیەكە تەواو دەکرێت كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1-  دروستکردنی پاڕکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

2- دروستکردنی پاڕکی رەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

3- دروستکردنی پاڕکی گەڕەکی نازدار لەسەر ڕووبەری 4 دۆنم زەوی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

4- دروستکردنی پاڕکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەوی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئەویش ئێستا لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

5- پاڕکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

بەشێوەیەكی گشتی لە شاری ھەولێر ئێستا 26 پاڕکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.