Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 19:06

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كردووە، سبەی شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك بەرزببنەوە بەشێوەیەك كە لە گەرمیان پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 40 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرماش نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاندووە: ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە رێژەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هەینی.

كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردۆتەوە:-

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

دهۆك: 37 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.