Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 17:21

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە سەلاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیماڕات بە سەرۆكایەتیی سەعید موبارەك ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت و نێردەی تایبەتی ئیماڕات بۆ كاروباری ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

لەسەرەتای دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە دۆستایەتی و هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیماڕات لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و سڵاوی حاكمی ئیماڕات و سەركردایەتیی وڵاتەكەیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

شانده‌كه‌ی ئیماڕات هەروەها سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ دیدار و كۆبوونەوەكانیان لە هەرێم و ئەو دەرفەتانەی كە خراونەتە بەریان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بوارەكانی تر لە ئێستا و لە داهاتوو.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی حكوومەت و خەڵك و سەركردایەتیی ئیماڕاتی كرد كە هەمیشە لەڕێی ڕێكخراوە مرۆییەكان هاوكار و پاڵپشتی هەرێم بوونە بە تایبەت لەكاتی هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پتەوتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.

بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.