Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 22:39

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیماڕات دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ سه‌عيد مبارك ئه‌لهاجرى وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيماڕات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماڕات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماڕاتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و ده‌ستنيشانكردنى نێرده‌يه‌كى تايبه‌تى ئيماڕاتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیماڕات بە شاندەکە گەیاند.

سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیماڕات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.