Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 04:38

ئەنجومەنی ئاسایشی پۆڵەندا دوای پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن رووسیاوە کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025،  لە پۆڵەندا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیان پێشێل کردووە بەگوتەی وارسۆ فرۆکەی ڕووسی بوون،

بە گوتەی وارشۆ و هاوپەیمانەکانی نزیکەی بیست فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاتوونەتە ناوەوە و  مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە فرۆکەی ئەو بن. پۆڵەندا لە ئەگەری هەر مەترسییەک داوای بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ لەسەر خاکی خۆی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا لە پۆستێکدا لە "X" بڵاوی کردەوە: "دوای پێشێلکارییەکانی رووسیا، پۆڵەندا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەسەر پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی ئەنجام دەدات".

ڕادۆسواف سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بە ڕادیۆی"RMF FM"ی ڕاگەیاند پۆڵەندا دەیەوێت بەمە "سەرنجی هەموو جیهان بۆ سەر ئەم پێشێلکارییە ڕابکێشێت کە لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی لەسەر وڵاتێکی ئەندام نەک تەنها لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵکوو لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆش ئەنجام دراوە."

گوتیشی پێشێلکارییەکە "تەنها تاقیکردنەوەیەک نییە بۆ پۆڵەندا بەڵکوو بۆ هەموو ناتۆیە، نەک تەنها لەسەر ئاستی سەربازی بەڵکو لەسەر ئاستی سیاسیش."

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی هاتوچۆی ئاسمانیی پۆڵەنداوە بڵاوکرایەوە هاتووە، جگە لە چەند حاڵەتێکی زۆر کەم، هاتوچۆی ئاسمانیی سنوورەکانی پۆڵەندا لەگەڵ بێلاڕووس و ئۆکرانیا قەدەغە دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.