Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 13:38

سه‌دان ئاژانسی میدیایی داوا لە ترەمپ دەکەن ڤیزای رۆژنامەنووسان سنووردار نەکات

کوردستان TV
100%

زیاتر له‌  100 رێکخراوی میدیایی نێودەوڵەتیی، لەنێویاندا ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە داوایان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کرد، پلانەکانیان بۆ پێدانی ڤیزا بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی لە ئەمه‌ریکا سنووردار نه‌كه‌ن، بەو پێیەی کە ئەوە په‌یوه‌سته‌ به‌ بایه‌خی رووماڵی هەواڵی ناوه‌خۆیی ئەمه‌ریکا و گرنگی خۆی هه‌یه‌.

 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  "لە نامە کراوەکەی 116 ئاژانس و رێكخراو و میدیای جیهانیدا هاتووە: بڕیاری سنوورداركردنی ڤیزا بۆ رۆژنامه‌نووسان زیان بە پێگەی جیهانی و دیموكراسی ئەمه‌ریکا دەگەیەنێت نەک بەرزتری بکاتەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: به‌شێك له‌ واژۆکارانی نامەکە بریتی بوونه‌ لە " بی بی سی، ZDF ی ئەڵمانیا، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس و ڕۆیتەرز، پەیامنێرانی بێ سنوور و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.