Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 00:56

کۆنگرێسی ئەمریکا دوو بڕیاری بەکارهێنانی هێز لە دژی عێراقی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

دوو بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ساڵی 2002 و 1991 کە تایبەت بە عێراق بوون، لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە هەڵوەشێنرانەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 11ـی ئەیلول، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی دا لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە عێراق کە لە ساڵی 2002 دەرچوو، ھەروەھا بڕیاری ساڵی 1991 لە کاتی جەنگی کەنداو.

باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن ڕایگەیاند: "پێشوازی لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکەین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەکارھێنانی ھێز لە ساڵانی 1991 و 2002"، ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم ھەنگاوە، نوێنەرایەتیی بەھێزکردنی پرەنسیپی سەروەری دەکات و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان دەکاتەوە و چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەین لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە لە نزیکترین کاتدا".

ئاماژەی بەوەش دا "عێراق بە پێزانینەوە سەیری ئەم ھەنگاوە مێژووییە دەکات کە یارمەتیدەرە لە بەھێزکردنی وێنەی وڵاتەکەمان وەک دەوڵەتێکی ھاوبەشی بەرپرسیار"، باڵیۆزخانەی عێراق جەختی لە "پابەندبوون بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی سەقامگیری ناوچەیی و ھاوکاری نێودەوڵەتی" کردەوە و ڕایگەیاند عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی کۆتاییە لە ئەنجومەنی پیران.

لە ڕاگەیاندراوەکەی باڵێۆزخانەی عێراقدا هاتووە: "ئەم بڕیارە وێستگەیەکی گرنگە لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھاوڕێیانمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕای گشتیی نێودەوڵەتی کە عێراق ئەمڕۆ لە ئاشتیدا ھاوبەشە و لە پرسی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی ھاوبەشدا دەنگێکی کاریگەرە".

باڵیۆزخانەکە ھیوای خواست "ئەنجومەنی پیران ئەم پەیامە بکاتە واقعێکی بەرجەستە لە ڕێگەی پەسەندکردنییەوە".

ھەموارکردنی یاسای بڕیاری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی، کە بەشێکە لە نزیکەی 24 ھەموارکردن کە لە زنجیرەیەک دەنگداندا زیادکران، بڕیارەکانی جەنگی عێراق لە ساڵی 2002 کە لە ساڵی 2003 جێبەجێ کران، و جەنگی کەنداو لە ساڵی 1991 ھەڵدەوەشێنێتەوە، هەروەها تێپەڕاندنی کۆنگرێس لەلایەن سەرۆکەکانەوە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا سەختتر دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.