پرۆسەی ناونووسین بە ئەلیکترۆنی تا ئێستا سەرکەوتوو بووە و گوتەبێژی حەج و عومرەش گوتی، تا 20ـی ئەم مانگە ناونووسین هەیە و لەبەرامبەر ناونووسین هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025، کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی ناونووسین بۆ حەج تاکوو 20ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و تا ئەمڕۆ 68 هەزار و 400 کەس ناویان بێ بەرامبەر نووسیوە.
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارئاسانیی پێشکەش بەهاووڵاتییان کردووە و تائێستا هیچ حەجخوازێک پارەیان لە بەرامبەر ناونووسین لێ وەرنەگیراوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی فایل هێنان و وێنە کۆپیکردن و چاوەڕوانی لەبەردەم گەرما کۆتایی پێ هاتووە.
کاروان ستونی گوتیشی، سوپاسی هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و ستافەکەی دەکەین لەبەرامبەر کارکردنیان بە شەو رۆژ بۆ سەرکەوتن و داتاکردنی زانیاریی حەجخوازان.
گوتەبێژی حەج و عومرە داوای لە هاووڵاتییان کرد لە رێگەی هەژماری دیجیتاڵی خۆیانەوە و بچنە ناو سیستمەکەوە و پشکنین بۆ ناوەکانیان بکەن، چونکە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 77هەزار و 89 کەس داواکارییەکەیان خراوەتە لیستی پاشەکەوت و دەبێت داواکارییەکە تەواو بکەن. گوتیشی هەوڵ دەدەین لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە بە نامە ئەو کەسانە ئاگادار بکەینەوە کە ناویان لە لیستی پاشەکەوتدایە.
کاروان ستونی گوتیشی تاوه‌کوو ئێستا نزیکه‌ی 40 هه‌زار داواکاری بۆ حه‌جکردن پێشکه‌ش کراوه که ژماره‌یان 68400 که‌س ده‌بن و تاوه‌کوو کۆتا رۆژی ناونووسین رۆژانه‌یش داواکارییه‌کان زیاد ده‌بێت و گوتیشی دوای پرۆسه‌ی ناونووسین پاش چه‌ند رۆژێک پشکنینی ناوه‌کان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری سه‌رپه‌رشتیی ده‌که‌ن، تیروپشک بۆ ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2026 ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.