Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 07:07

مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول شۆرشێکی سەرتاسەریی هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشێکی سەرتاسەریی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.

ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 64 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری".

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا ئاماژە بەوەش کراوە: "بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدی هاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت".

 

دەقی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

 

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.

بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

لە (64)مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول.

سڵاو لە گیانی پاکی شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی كوردستان.

 

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

11ی ئه‌یلوولی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.