Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:04

لاری ئێڵیسن بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

کوردستان TV
100%

دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆراکڵ، لاری ئێڵیسن، پێش ئیلۆن مەسکی دامەزرێنەری تێسلا کەوت و بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان. سامانی ئێڵیسن گەیشتە 393 ملیار دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی لە یەک رۆژدا 101 ملیار دۆلار قازانجی کرد.

بەپێی "پێوەری ملیاردێرەکانی بلومبێرگ"، لاری ئێڵیسن، بازرگانی ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای "ئۆراکڵ" بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری، پێش ئیلۆن مەسک کەوت و بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.

سامانی ئێڵیسن رۆژی چوارشەممە 10ـی ئەیلوول، گەیشتە 393 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا سامانی مەسک بە 385 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سامانی ئێڵیسن لە یەک رۆژدا 101 ملیار دۆلار زیادی کرد، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیای "ئۆراکڵ" بوو دوای بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی بۆ گەشەکردن.

ئێڵیسنی تەمەن 81 ساڵ، خاوەنی 1.16 ملیار پشکی "ئۆراکڵ"ـە، کە بەهایان بە رێژەی 40% بەرزبووەوە و گەیشتە 338 ملیار دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە، سامانی ئیلۆن مەسک 49 ملیار دۆلار دابەزی، بەهۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای "تێسلا" کە بەشی سەرەکیی سامانەکەی پێکدەهێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.