وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە ئەنجامەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە
وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە: ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە لە ئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
وەزارەتی پەروەردە داوای لە قوتابییان كرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
هەروەها رایگەیاند: سبەی چوارشەممە رێكەوتی 10/9/2025 پەڵپ (اعتراض) دەست پێ دەکات و تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15/9/2025 بەردەوام دەبێت. جەختیشی كردەوە كە قوتابیان دڵنیادەکەنەوە بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەن.
لە كۆتاییدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر 11ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە، ببینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.