ئەمڕۆ سێشەممە سکۆت بیسینت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سزاکان، دووپاتی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند دژی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، بەڵام جەختی لە گرنگی هاوکاری ئەوروپی کردەوە.
بیسینت لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" دوای کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممە نووسیویەتی "هەموو بژاردەکان هێشتا لەسەر مێزن" وەک بەشێک لە ستراتیژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە گفتوگۆی ئاشتی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
گوتیشی: "هێشتنەوەی بارودۆخەکە وەک خۆی سوودی نەبووە؛ ئێمە ئامادەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەهێز دژی ڕووسیا، بەڵام هاوبەشە ئەوروپییەکانمان دەبێت بە تەواوی هاوکارمان بن بۆ ئەوەی ئەمە سەرکەوێ."
ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی چڕکردنەوەی سزاکانی دژی ڕووسیا کرد دوای ئەوەی کرملین گەورەترین هێرشی ئاسمانی لەسەر ئۆکراینا ئەنجامدا.
هەروەها هەڕەشەی سزادانی ئەو وڵاتانەی کرد کە نەوتی ڕووسی دەکڕن، ئەمەش بۆ پچڕاندنی سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات کە تەمویلی جەنگ لەسەر ئۆکراینا دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.