کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هانی ناردنی ئەو كه‌شتییه ده‌ریاییانه نادات کە هاوکاری مرۆیی هەڵدەگرن بۆ کەرتی غەزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە ره‌نگه ببنه هۆكاری خراپتربوونی.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ندین كه‌شتیی هه‌ڵگری هاوكاریی مرۆیی چاڵاكوانانی سوید و ئیسپانیا و ئیتاڵیا له كه‌ناراوه جیهانییه‌كان به‌ڕێوه‌ن بۆ كه‌رتی غه‌زه تا هاوكاریی خواردن و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستیی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئیڤا هێرنتچێرۆڤا، گوتەبێژی UNHCR لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل گوتی: ئێمە هانی ئەم جۆرە كه‌شتیانه نادەین، چونکە دەتوانێت لە بنەڕەتدا دۆخەکە خراپتر بکات و ئەوانەی بەشدارن تێیدا بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باشترین ڕێگە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لەڕێگەی هاوبەشەکانمانەوەیە و ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین.
بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس"، بەلەمەکان لە تونس وەستان و لە شاری سیدی بو سەعید لەلایەن جەماوەرێکی زۆری لایەنگرانەوە پێشوازییان لە چالاکوانانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان کردووه.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوانی لەسەر رووداوەکە داوه و ده‌ڵێت: "ئەوە بەشداری كردنێكی باش و كارایانه نییه و دۆخه‌كه به‌ره‌و شكاندنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بات."
جێی باسه، نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی ئابدا دۆخی برسێتی كوشنده‌ی لە کەرتی غەزە راگەیاند و هۆشداریدا لەوەی به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌وه نزیکەی 500 هەزار کەس لە دۆخێکی کارەساتباردا دەژین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.