Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

عێراق هاوردەكردنی مریشكی بەستووی قەدەغە كرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بە هەموو شێوەكانییەوە قەدەغە بكرێت وەك پاڵپشتییەك بۆ بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی ناوخۆ.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: لەسەر داوای وەزارەتمان، ئەمڕۆ دووشممە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری عێراق دەنگی لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بە هەموو شێوەكانی بۆ ناوخۆی عێراق دا.

بڵاویشی كردەوە: دەركردنی ئەم بڕیارە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆ و كێڵگە پەلەوەرییەكانە و هەروەها نەهێشتنی ئەو هەموو بەرهەمە زۆرەی مریشكی هاوردەكراوە لە بازاڕەكاندا.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بڕیارە دوای 45 رۆژ لە فەرمانی دەرچوونیدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەم ماوەیەش دەبێتە دەرفەتێك تا لایەنە پەیوەندارەكان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.