بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، تانکەرێک لە سنووری قەزای رواندز بەهۆی لەکارکەوتنی ئیستۆپەکەیەوە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوول، لە رووداوێکی هاتوچۆ ئاگادار کراونەوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، رووداوەکە لە ناوچەی بێرۆوانی سەر بە قەزای رواندز روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تانکەری کاماس بووە.
هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، هۆکاری رووداوەکە بۆ لەکارکەوتنی ئیستۆپی تانکەرەکە دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە رێگاکە لایداوە و دواتر وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەش کرد لە ئەنجامی وەرگەڕانەکەدا، دوو سەرنشینی تانکەرەکە بریندار بوون.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.