Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 09:04

لە هەولێر راییکردنی مامەڵەی پسوولەی خۆراک بە شێوەی کاتی راگیرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، کارکردن بە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیی پسوولەی خۆراک راگیراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانیان نەکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لە کاتی دەستپێکردنەوەیدا، لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، لە رۆژی 2ـی ئەیلوولی 2025ـەوە، کارکردن بە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیی پسوولەی خۆراک بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: "رۆژانە هاووڵاتییەکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە سەردانمان دەکەن، بۆیە داواتان لێدەکەین تاوەکو مامەڵەکان دەست پێ دەکاتەوە، ئەزیەت نەکێشن و پێویست ناکات سەردانمان بکەن".

بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و رایگەیاند: "هەر کاتێک مامەڵە دەستی پێ کردەوە، ئەوکات لە رێگەی پەیجی فەرمی و کەناڵەکانی راگەیاندنەوە ئاگادارتان دەکەینەوە و شێوازی کارپێکردنی بەرنامەکەش روون دەکەینەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان رۆژانە بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن، بەڵام بەهۆی راگیرانی سیستمەکەوە کارەکانیان رایی نابێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.